سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی “نائاسایی و بەپەلە”ی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنی رەوشی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە و عێراق تەرخانکراوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئـ.ـێران، ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە لوتکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و پرسی…
Total
0
Share