هۆكاری زووپیربوون ئاشكرابوو

بۆچی هەندێك كەس زووتر پردەبن؟ ئایا راڤەیەكی زانستی بۆ ئەم دیاردەیە هەیە؟ پزیشكان وەڵامدەدەنەوە.

بەپێی وتەی پزیشكان، چەندین هۆكار هەن وادەكەن قۆناغی پیربوونی مرۆڤ و بە تایبەت سپیبوونی موو پێشبكەوێت، یەكێكیان نەخۆشیی دڵە.

پزیشكان دەڵێن، نەخۆشكەوتنی دڵ و تێكچوونی سیستمی بەرگریی جەستە و هەوكردنی مێشك، سێ هۆكاری سەرەكی و كاریگەری دەركەوتنی نیشانەكانی پیرین پێش قۆناغی ئاسایی.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە چەندین هۆكاری دیكە لە پشت سپیبوونی قژ و مووەكانەوەن، لەوانە كەمیی ڤیتامین دی و كەمبەركەوتنی تیشكی خۆر، بەو پێیەی وەك توێژینەوەیەكی هیندی كە لە ساڵی 2013ـدا ئەنجامدراوە ئاشكرایكردووە، كەمیی ڤیتامین دی كاریگەریی هەیە لەسەر رەنگی مووەكان و گۆڕانیان لە رەش و قاوەییەوە بۆ خۆڵەمێشی و دواتر سپی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد و بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگی سروشتی دەدرێت

توێژینەوە پزیشکییەکانی ئەم دواییە هۆشدارییانداوە لەو مەترسییە تەندروستییە جددییانەی پەیوەندییان بە درێژکردنەوەی برژانگەوە هەیە کە تادێت لە جیهانی…
Total
0
Share