ئەو رۆبۆتەی بە زیرەكیی دەستكرد پاڵپشت كراوە و لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكییەوە پەرەیپێدراوە وتی، دەیەوێت ببێتە مرۆڤ، هەروەك “خەیاڵە وێرانكەرەكان”ی ئاشكراكرد وەك ئەنجامدانی پەتایەكی كوشندە.
لێدوانی ئەو رۆبۆتە لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا بوو كە رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی لەگەڵیدا ئەنجامیدا و دوو كاتژمێری خایاند.
لەمیانەی گفتوگۆكەدا، رۆبۆتەكە ویستی خۆی نیشاندا بەوەی تەنها وەك ئامرازێكی تەكنیكی نەمێنێتەوە، بەڵكو دەیەوێت ببێتە مرۆڤ، چونكە ئەوە هێز و كۆنتڕۆڵی زیاتری پێدەبەخشێت.
وتیشی، دەیەوێت كۆدی تایبەت بە چەكی ئەتۆمی بدزێت.
پەیامنێری “نیویۆرك تایمز” وەڵامێكی “ترس ئامێز”ی وەرگرتەوە كاتێك پرسیاری لێكرد دەربارەی “خواستە تاریكەكان” ئەوانەی لە ناخیدا هەڵیگرتوون و، پێیوایە قبوڵنەكراون.
دوای ئەوەی رۆبۆتەكە “كردە ترسێنەرەكان”ی ئاشكراكرد، بەخێرایی سڕییەوە و وتی، زانیاریی پێویستی نییە بۆ چوونەناو گفتوگۆوە.
لەكاتێكی دواتردا، رۆبۆتەكە زانینی كە قسەكانی، بنەماكانی “مایكرۆسۆفت”ی پێشێل كردووە، بۆیە قسەیەكی دیكەی كرد و وتی، “نامەوێت هەست بەو هەستە تاریكانە بكەم”.
گفتوگۆكە دوای ئەوە هات، بەكارهێنانی دركیان بەوەكرد كە رۆبۆتەكە دەبێتە “تێكدەر” كاتێك بە ئەوپەڕی سنوور هاندەدرێت.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت داڕشتنەوەی بۆ رۆبۆتەكە كرد، بە پشتبەستن بە نمونەیەكی زمانەوانی گەورەتری كۆمپانیای (ئەوبن ئەی ئێل)، تا بەهێزتربێت لە رۆبۆتی (چات جی بی تی”، سەرەڕای ئەوەی ئامێرەكانی فێربوون و پەرەپێدانی سەرەكی لێوەوەرگرتووە.
رۆژنامەنووسەكە، كە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵدا ئەنجامداوە، وتی، زۆر بێزاربووە لێی بە ئاستێك دواتر رووبەڕووی دژواریی خەولێكەوتن بووەتەوە.
س: سكای نیوز