(ڤیدیۆ) میلان بەرانبەر پارما دوو خاڵی لەدەستدا

تیۆ هێرناندێزی بەرگریکار لە کاتی زیادکراودا میلانی لە یەکەم دۆڕاندنی وەرز ڕزگارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 11ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان یەکسانبوونێکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر پارما تۆمارکرد.

ئەمشەو میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی پارمای کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پارما لە خولەکەکانی 13 و 56 لەلایەن هێرنانی جونیۆر و جاسمین کۆرتیچ، هەروەها گۆڵەکانی ڕۆسۆنێریش لە خولەکەکانی 58 و 91 لەلایەن تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری ئیسپانییەوە تۆمارکران.

لە تایمی دووەمدا ستیفانۆ پیۆلی بە ئاڵوگۆڕکردنی تۆنالی و هاوگی و ڕافائێل لیاو هەوڵیدا ئەنجامەکە پێچەوانە بکاتەوە، بەڵام لۆمپاردییەکان تەنها لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو بوون و یارییەکە بە ئەنجامی (2-2) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە (27) خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوامبوو، جیاوازی نێوانیان لەگەڵ ئینتەرمیلانی ڕکابەریان بۆ سێ خاڵ کەمبووەوە، لە بەرانبەرپا پارما بە 11 خاڵەوە لە پلەی 14ی ڕیزبەندی جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ 0-1 بێرنڵی

بابەتی دواتر

میلان 2-2 پارما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share