بنزیمە وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند

ئەستێرەی فەرەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە وازهێنانی لە بوارە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

کەریم بنزیمە، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تویتەرەوە تویتێکی کردووە و نووسیویەتی، “هەوڵی بێوچانمدا و هەڵەی زۆریشم کرد تاوەکو گەیشتم بەوەی ئێستا پێیگەیشتووم و شانازی پێوەدەکەم، چیرۆکی خۆمم نووسییەوە و چیرۆکەکەش کۆتاییدێت.”

ئەم تویتەی “بێنز” بە واتای وازهێنان دێت لە بوارە نێودەوڵەتییەکان و جارێکی دیکە درێسی “کەڵەشێرەکانی فەرەنسا” ناپۆشێتەوە.

بڕیارەکە دوای ئەوە دێت، کە ناوبراو لەگەڵ دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا نەگەیشتە ئەنجام و بەهۆی پێکانەوە ماڵئاوایی لە ستافی فەرەنسا کرد بەر لەوەی مۆندیالی 2022 دەستپێبکات.

بنزیمە بە درێسی “لێس بلوس”ەوە (97) یاریی ئەنجامدا، 37 گۆڵ و 20 ئەسیستی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share