چاڤی سیمیۆنز: بڕیاری کۆتایی پەیوەستە بەخۆمەوە

چاڤی سیمۆنز، ئەستێرەی لاوی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئایندهۆڤن، ئاماژە بە داهاتووی خۆی دەکات و بەدووری نازانێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان.

سیمۆنزی تەمەن (19) ساڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ڕاستە پاریس سان جێرمان بژاردەیەکی هەیە بۆ گەڕاندنەوەم، بەڵام بڕیاری کۆتایی بەدەست خۆمە و بڕیار دەدەم.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت،” پاریسم خۆشدەوێت، شارێکی تایبەتە، بەڵام گرێبەستێکی پێنج ساڵەم لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن واژۆکردووە، زۆر دڵخۆشم، نازانم دواتر چی ڕوودەدات.”

سیمۆنز لە یانەی بەرشەلۆنە دەرکەوت، دواتر ڕووی لە پاریس سان جێرمان کرد، هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە ئایندهۆڤنەوە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share