ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

ڕۆدریگۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەبووە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا، ڕۆدریگۆی بەرازیلی ڕایگەیاندووە، “دوو درێسم لەبەردەمدا بوو، یەکێکیان هی بەرشەلۆنە و ئەوی دیکەیان هی ڕیال مەدرید بوو، ناچاربووم یەکێکیان هەڵبژێرم.”

هەروەها دەڵێت، “بڕیارەکە بۆ من زۆر ئاسان بوو، پێشوەختە لەگەڵ بەرشەلۆنە لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتبووم، بەڵام کاتێک زانیم ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستم لەگەڵدا بکات، شۆک بووم، یەکێک بوو لە باشترین ساتەکانی ژیانم، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیم نیشاندا.”

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاماژەی بەوەکردووە، کە هۆکاری باڵادەستی ڕیاڵ مەدرید لەو گرێبەستی ڕۆدریگۆ بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگەڕێتەوە، بەوپێیەی پاداشتی (16) ملیۆن یۆرۆی بۆ بریکارەکانی یاریزانەکە تەرخانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و بارسا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی لالیگا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share