(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سپیزیا داماڵی

یوڤانتۆس بە چنینەوەی سێ خاڵی دیکە، هێشتا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆدایە

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 25ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر سپیزیا تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم میوانداری سپیزیا کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی پێرلۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 62 و 71 و 89ی تایمی دووەم لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتا و فیدریکۆ کیێزا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤی ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 25 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 49 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی سێ خاڵ لەدوای یانەی میلانەوە جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی سپیزیا بە 25 خاڵەوە لە پلەی 15ی ڕیزبەندیدا وەستایەوە.

یوڤانتۆس لەم وەرزەدا 14 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لە تۆماری گۆڵیشدا 48 گۆڵیان تۆمارکردووە و 20 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی کالچیۆ، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە کریستیانۆ ڕێژەی گۆڵەکانی بۆ (20) گۆڵ زیادکرد،

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

مونشنگلادباخ 0-1 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share