نرخی عومرە بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نرخی رێوڕەسمی تایبەت بە عومرە بەرزدەبێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات”.

نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئێستادا بۆ بەجێگەیاندنی رێوڕەسمی عومرە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بڕی 850 تا هەزار دۆلار وەردەگیرێت و جیاوازیی نرخەكانیش پەیوەندی بە شوێنی مانەوە و پێشكەشكردنی جۆری خزمەتگوزارییەكانەوە هەیە”.

راشیگەیاند، “رێورەسمی عومرە تا یەك مانگ دوای رەمەزان ئەنجامدەدرێت و بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی رەمەزاندا نرخی گەشتكردن تایبەت بە رێوڕەسمی عومرە بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
Total
0
Share