دەرفەتی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، دامەزراندنی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوە و لەبەر زۆريی داواكاری و بەرژەوەندیی دەرچووانی دانەمەزراو دەتوانن خۆیان تۆماربكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دامەزراندنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوە و لەبەر داواكاری و بەرژەوندیی دەرچووانی دانەمەزراو كە دەرفەتی خۆ تۆماركردنیان نەبووە دەتوانن خۆیان تۆماربكەن و بڕیاردرا بە:-

1-درێژكردنەوەی پێنج ڕۆژی دیكە بۆ خۆتۆماركردن لەسەر هەمان لینكی خۆتۆماركردن كە لە خوارەوە دانراوە تاوەكو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 13ی ئەیلولی 2022.

2-زیادكردنی پسپۆڕی (پزیشكی ددان) بۆ ناو پسپۆرییەكان.

3-بەردەوامبوونی سكاڵاكان وەك لە لینكەكەی خوارەوەدا دانراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەر پێشكەشكارێك پێشووتر خۆی تۆماركردووە مافی خۆ تۆماركردنەوەی نییە، بە پێچەوانەوە مافی بەشداربوونی لێوەردەگیرێتەوە و هیچ كەسێك نابێت پسپۆڕیی بڕوانامەكەی خۆی بگۆڕێت و بە پسپۆڕیەكی دیكە خۆی تۆماربكات و هەر زانیارییەكی هەڵە، پێشكەشكار لێی بەرپرسە و مافی دەفەوتێت.

خۆ تۆماركردن لەم لینكەوە دەبێت:-

‏https://recruitment.moh.gov.krd

فۆڕمی سكاڵا لەم لینكەوەیە:-

‏https://recruitment.moh.gov.krd/complaint

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share