عەلی حەمە ساڵح: تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 1 نییە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 1 نییە”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 1 نییە لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە، تاوەکو ئێستا تەرازووی پێداچوونەوە( میزان المراجعە)ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ بەغداد نەنێردراوە، داهات نەنێردراوە، لیستی خانەنشینی رێکنەخراوەتەوە.

وتیشی، “هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە خواستی هەرێم بۆ ناردنی پارە لە بەغدادەوە گەیشتووەتە تریلیۆنێک و 100 ملیار دینار، لەگەڵ ئەوانەشدا لەسەر گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ رێککەوتن نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، “گرفتی گەورە دۆسیەی نەوتە پێداگیرییەک لە عێراقەوە دروستبووە بۆ ئەوەی نەوتەکە لە هەرێم وەربگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشە بۆ هەمواری یاسای بودجەی 2025 دروستبووە”.

بە بڕوای عەلی حەمە ساڵح، “بەرپرسانی هەرێم هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت بە چوونیان بۆ بەغداد گرفتەکان چارەسەردەبن، چارەسەر پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی 2025ە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ دادپەروەر نەبووە”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی…
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان سەركۆنەی تۆپبارانكردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا دەكات. نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share