کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی کوالێتی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بڕیاری د. کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران، لەمەودوا بۆ کردنەوەی دەرمانخانە، تاقیگەی پزیشکی، نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی و سەنتەری پزیشکی، دەبێت لەلایەن لیژنەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

دەشڵێت، هەڵسەنگاندنەکە لەڕووی هەبوونی مەرجەکانی تەندروستی، شوێنی جوگرافی و شوێنی کارکردنیان دەبێت، دواتر لارینەبوونیان پێبدرێت و لەلایەن سەندیکا پەیوەندیدارەکانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی…
Total
0
Share