ئەگەر هەڵەی (VAR) نەبووایە ڕیزبەندیی پریمەرلیگ چۆن دەبوو؟

ڕایەڵەی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی بە فەرمی دانی پێدانا، کە هەشت هەڵە لە تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆیی (ڤار) تاوەکو ئێستا تۆمارکراوە.

سەرۆکی لیژنەی داوەرانی “پریمەرلیگ”، هاوارد وێب بە فەرمی داوای لێبوردنی لە یانەی ئارسیناڵ کرد، بەوپێیەی لە دواین هەفتەی خولی نایابی ئینگلتەرا گۆڵێکی برێنتفۆرد کە هەژمارکراوە، دەرکەوتووە گۆڵەکە یاسایی نییە و (ڤار) هەڵەیکردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، ڕایەڵەی “پریمەرلیگ” هەشت هەڵەی تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆیی دانپێداناوە، ئەگەر ئەو هەڵانە نەبوونایە ڕیزبەندیی یانەکان بەم جۆرە دەبوو:

  1. ئارسیناڵ 53 خاڵ
  2. مان سیتی 48 خاڵ
  3. مان یونایتد 46 خاڵ
  4. نیوکاسڵ 43 خاڵ
  5. تۆتنهام 39 خاڵ
  6. برایتۆن 37 خاڵ
  7. فولهام 35 خاڵ
  8. برێنتفۆرد 32 خاڵ
  9. لیڤەرپوڵ 29 خاڵ
  10. چێڵسی 29 خاڵ
  11. ئەستۆن ڤێلا 28 خاڵ
  12. نۆتینگهام فۆرێست 26 خاڵ
  13. لیستەر سیتی 24 خاڵ
  14. کریستاڵ پاڵاس 23 خاڵ
  15. وڵڤەرهامپتۆن 23 خاڵ
  16. وێستهام 21 خاڵ
  17. لیدز یونایتد 19 خاڵ
  18. ئێڤەرتۆن 18 خاڵ
  19. بۆرنمۆس 18 خاڵ
  20. ساوسهامپتۆن 15 خاڵ
بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر: هاوکار دەبین بۆ پاراستنی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاییکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share