(ڤیدیۆ) یاریی لووتکەی خولی فەرەنسا بە بردنەوەی پاریس کۆتاییهات

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (31)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر لانس بردنەوەی تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “پارک دی پرینس” یاریی هه‌فته‌ی (31)ی خولی فەرەنسای به‌رامبه‌ر یانه‌ی لانسی دووەمی ڕیزبەندیی “لیگا 1” ئه‌نجامدا.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کریستۆف گالتیێرکۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌کەکانی 31، 37، 40 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ، ڤیتینیا، لیۆنێل مێسی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی لانس لە خولەکی 60 لەلایەن پێرزیمیسلاڤ فرانکۆڤسکی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس به کۆکردنەوەی‌ (72) خاڵ و جیاوازی نۆ خاڵ بەرامبەر یانەی لانس له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی لانس بە (63) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری ژینگەی عێراق چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی لە ئەمریكا ئەنجامدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە قادیشی بردەوە و جیاوازییەکەی کردە (10)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share