دوورودرێژترین کاتی زیادکراو لە مێژووی تۆپی پێ-دا

ئەو کاتە زیادکراوەی سیمۆن مارچینیاک، داوەری پۆڵەندیی یاریی نێوان جەزائیر و قەتەر لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی عەرەب خستییەسەر یارییەکە، کێشمەکێشێکی زۆری لێکەوتەوە و هەندێک پێیانوایە شایەنی ئەوەیە لە تۆمارەکانی کتێبی گینس بنووسرێتەوە.

ناوبژیوانەکە نۆ خولەکی وەک کاتی زیادکراو دیاریکردبوو، بەڵام کاتەکە بۆ 19 خولەک درێژبووەوە، هەر لەو کاتەشدا قەتەر گۆڵی یەکسانکەرەوەی تۆمارکرد، پاشان جەزائیر گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی بە لێدانی پەناڵتی تۆمارکرد.

ئایا 19 خولەکی زیادکراو ڕیکۆردە؟

19 خولەکی کاتی زیادکراوی یاریی نێوان قەتەر و جەزائیر بە پێنجەم ماوە درێژترین کاتی زیادکراو لە مێژووی تۆپی پێدا ئەژماردەکرێت.

بەپێی داتای میدیا بیانییەکان، دێربیی خان یونس لە خوولی فەڵەستینی درێژترین کاتی زیادکراوی لە مێژووی تۆپی پێ تیادا ئەژمارکراوە.

داوەری ئەو یارییە لە 2ی ئەیلولی 2019دا 42 خولەکی زیادکراوی خستووەتەسەر یاریی نێوان شەباب و ئیتحاد، هۆکارەکەشی بۆ ئامادەنەبوونی کارمەندی بەرپرس لە ڕووناکی یاریگا گەڕاندووەتەوە.

دووەم: 25ی ئەیلولی 2019 (بۆرنمۆس – بێرتن ئالبیۆن) – 28 خولەک

سێیەم: وەرزی 2000-2001 (بریستۆڵ سیتی – برێنتفۆرد) – 23 خولەک

چوارەم: ساڵی 2008 (زەمالیک – ئیتیحاد ئەسکەندەرییە) – 20 خولەک

بابەتی پێشتر

یانە گەورەکانی ئەوروپا لە سپۆنسەرکردنی تیشێرت چەند بەدەستدەهێنن؟

بابەتی دواتر

(NBA) جاز هەشتەم بردنەوەی تۆمارکرد و زنجیرە سەرکەوتنەکانی کلیپەرزی پچڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share