واتسئەپ گۆڕانکاری لە وێنە و ڤیدیۆدا دەکات

بەکارهێنەرانی واتسئەپ لە کاتی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا رووبەڕووی چەند رێگری دەبنەوە لە قەبارەی ڤیدیۆکان و ژمارەی ئەو وێنانەی دەبێت بینێرن.

ماڵپەڕی  WaBetaInfoکە ماڵپەڕێکی تەکنیکییە و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی واتسئەپ دەکات، رایگەیاندووە، ئەو سنووردارکردنەی واتسئەپ دایناوە بۆ ناردنی وێنە لەکاتی پەیوەندییەکاندا کە نابێت لە 30 وێنە زیاتربێت بەمزووانە کۆتاییدێت.

بەپێی گۆڕانکارییەکانی واتسئەپ، بەکارهێنەر دەتوانێت لە یەک نامەدا دەتوانێت 100 وێنە بنێرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا تایبەتمەندییە تازەکە لە تاقیکردنەوەدایە و لەگەڵ ئەپدەیتی نوێی واتسئەپدا ئەو گۆڕانکارییە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیچ کەرت و بوارێک نییە لە توانایدا نەبێت سوود لە زیرەکیی دەستکرد وەربگرێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی زیرەکیی دەستکرد لە دوبەی، لە ڕۆژی 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share