هەردوو نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ داخران
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، هەردوو نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ لە سلێمانی داخران و بڕیارەكەش ئەمڕۆ یەكشەممە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، “بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەهۆی پابەندنەبوونی ئەو دوو نەخۆشخانە تایبەتە بووە كە مۆڵەتی كاركردنیان نوێنەكردووەتەوە”.