وردەكاریی پوچەڵكردنەوەی هەوڵی كوشتنی جەوهەر ئاغای هەركی ئاشكرادەكرێت

جەوهەر ئاغای هەركی

هەوڵێك بۆ رفاندن و كوشتنی سەرۆك هۆزی هەركی لە بەغداد پوچەڵدەكرێتەوە و بەرپرسێكی بنەماڵەی جەوهەر ئاغا بەشێك لە وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

وەلید هەركی، بەرپرسی راگەیاندنی بنەماڵەی جەوهەر ئاغای هەركی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی پێنجشەممە 9ی ئەم مانگە لەكاتێكدا جەوهەر ئاغا، سەرۆك هۆزی هەركی لە بەغداد بووە، هێزێك كە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیوە “هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنیان داوە”.

وتیشی، “جەوهەر ئاغای هەركی لە توركیا بوو، بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لەو وڵاتەدا روویدا سەرجەم گەشتەكانی نێوان ئەستەنبوڵ و شارەكانی هەرێم راگیرا، ناچار لەوێوە بە گەشتێكی ئاسمانی گەڕایەوە بەغداد، تا دواتر بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی”.

كاتێك لە فڕۆكەخانەوە چووەتە شوێنی حەوانەوەی لە بەغداد، ئەو هێزە نەناسراوە هەڵیانكوتاوەتەسەر ئەو شوێنەی جەوهەر ئاغای لێیە، بەڵام بەهۆی پێشتر گەیشتنی هێزێكی سەر بە هۆزی هەركی، هەوڵەكە شكستپێهێنرا، وەك ئەوەی وەلید هەركی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “هێزەكە ویستویانە جەوهەر ئاغا بڕفێنن و دواتر تیرۆری بكەن، فەرمانێكی دەستگیركردنی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە بەو رێگایە پلانەكەیان جێبەجێبكەن”.

بەرپرسی راگەیاندنی بنەماڵەی جەوهەر ئاغا روونیكردەوە، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا جەوهەر ئاغا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وردەكارییەكەی و ئەو لایەنەی لە پشت هەوڵەكەوەیە بۆ رای گشتی بخاتەڕوو.

ئاشكراشیكرد، دوای پوچەڵكردنەوەی هەوڵەكە جەوهەر ئاغای هەركی بە سەلامەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ سلێمانی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە عەبدوللـەتیف ئەحمەد کرد

بابەتی دواتر

پۆلیس لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی هەولێرەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك بە سووتان گیانیلەدەستدا

منداڵەكە ناوی یونس عەگیدە، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵكی قەزای سێمێلە، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share