(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوو خاڵی لەدەستدا و لیستەر، تۆتنهامی شۆک کرد

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر برێنتفۆرد ئەنجامدا و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئیماراتس” میوانداریی برێنتفۆردی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “گانەرز” لە خولەکی 66 لەلایەن لیاندرۆ تروساردەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 74 لەلایەن ئیڤان تۆنی-یەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی لیستەر سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر یانەی تۆتنهام-دا سەرکەوت.

گۆڵەکەی “سپێرز” لە خولەکی 14 لەلایەن ڕۆدریگۆ بێنتانکۆرەوە تۆمارکرا، بەڵام لیستەر لە خولەکەکانی 23، 25، 45، 81دا چوار گۆڵی لە ڕێگەی نامپالیس مێندی، جەیمس مادیسۆن، ئیهانچیۆ، هارڤی بارنێسەوە تۆمارکرد و ئەنجامەکەی پێچەوانەکردەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (51) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوامبوو، تۆتنهام بە (39) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (20) بوون

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: لەنێو رزگاربوواندا 1430 ژنی دووگیان هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share