بۆچی نێیمار ناتوانێت باڵۆن دۆر بباتەوە؟ کاکا وەڵام دەداتەوە..

ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل و یانەی ئەی سی میلان، ڕیکاردۆ کاکا ناسناوە بە کۆمەڵەکان بە هۆکاری شکستی نێیمار دەزانێت لە بەدەستهێنانی خەڵاتە تاکە کەسییەکان.

کاکا لە چاوپێکەوتنێکدا بە (ESPN) ی ڕاگەیاندووە، “بە ڕای من، ناسناوی بەکۆمەڵ لە خەڵاتی باڵۆن دۆردا قورسایی خۆی هەیە، ئەگەر براوە بیت ئەوە شتێکی ناوازەیە.”

سەبارەت بە بردنەوەی باڵۆن دۆر بەبێ ناسناوە بەکۆمەڵەکان، دەڵێت، “دەگمەنە ئەوە ڕوو بدات، پێم وایە ڕۆناڵدۆی دیاردە تاکە یاریزانە توانیویەتی بەبێ ناسناوی بەکۆمەڵ براوەی باڵۆن دۆر بێت، وەرزی 1997/98 تەنها پاڵەوانی جامی یەکێتی ئەوروپا بوو لەگەڵ ئینتەر، نەک خولی یانە پاڵەوانەکان.”

هەروەها دەڵێت، “نێیمار لە چەند ساتێکی جیاوازی ژیانیدا باشترین یاریزانی جیهان بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە ناسناوە بەکۆمەڵە گەورەکان، بۆ نموونە لە وەرزی 2019/2020 نەیتوانی خەڵاتەکە بباتەوە، لەبەر ئەوەی پاریس لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن دۆڕا، ئەگەر یانەکەی براوە بووایە، بە دڵنیاییەوە دەبووە براوەی خەڵاتەکە.”

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ دروستكردنی حكومەتێك كە خزمەتی زیاتری گەل بكات

بابەتی دواتر

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ڕۆژانە دوو ملیۆن لیتر ئاو بۆ سنووری چەمچەماڵ دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share