ئەمشەو مێژوو چاوەڕوانی تۆنی کرووسە

تۆنی کرووسی ئەڵمانی، بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە بەشداری یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان دەکات، ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردێکی مێژووییە.

ئەمشەو شەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید فاینەڵی مۆندیالی یانەکان بەرامبەر یانەی هیلالی سعوودی ئەنجامدەدات، ڕیال مەدرید کار بۆ بردنەوەی پێنجەم ناسناو دەکات، کە ژمارەیەکی پێوانەییە دوای ناسناوەکانی ساڵانی 2014، 2016، 2017، 2018.

کرووسی تەمەن (33) ساڵ بەشداری سەرجەم ئەو ناسناوانە بووە، پێشتریش لە ساڵی 2013 بە درێسی بایرن میونشنەوە ناسناوێکی دیکەی مۆندیالی یانەکانی چنیوەتەوە.

ئەستێرەکەی ئەڵمان هەوڵدەدات ئەمشەو ناسناوی شەشەم بباتەوە، بەوەش دەبێتە تاکە یاریزان شەش ناسناوی مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێناوە، تەنانەت لە ژمارەی ناسناوەکانی ڕیاڵ مەدرید زیاترە.

کرووس لە ساڵی 2014وە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، (260) یاری بۆ شاهانە کردووە، لەو ماوەیەدا (21) گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

کاراگێر: لەبەر ئەم هۆکارەیە لیڤەرپوڵ تیكشکاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share