سەرچاوەیەکی نزیک لە هالاند: دەچێتە یەکێک لەم دوو یانەیە

دەنگۆی ڕێککەوتنی نێوان ئێرلینگ هالاند و یانەی مانچستەر سیتی دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵکو لەناو هاوکێشەکەدا یانەیەکی زەبەلاحی دیکە بوونی هەیە.

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، کە هالاند ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی کردووە، کەسێکی نزیکی یاریزانەکە ئەو زانیارییەی ڕەت کردەوە.

یان ئۆگێ فێرتۆفت، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە خێزانی هالاند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بە زمانی ئیسپانی نووسیویەتی، “هەر وەک چۆن چەندین مانگە لەو بارەیەوە ڕاپۆرت بڵاو دەکەینەوە، دەکرێت ئێرلینگ هالاند لە یەکێک لە یانەکانی مانچستەر سیتی، یان ڕیاڵ مەدرید خۆی ببینێتەوە، دوو یانەی دڵخوازن، بەڵام لەگەڵ هیچیاندا ڕێککەوتن نەکراوە”.

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەم وەرزەدا 26 یاری کردووە و25 گۆڵی تۆمار کردووە، هەشت گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، نرخی گواستنەوەی لە ترانسفێرمارکت بە 150 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share