پاریس و یوڤانتۆس پەیوەندیان بە لێپرسراوی کارەکانی ڕامۆسەوە کردووە

 

ئەستێرە و کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە پەیوەندی لەگەڵ یانەکانی پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس پێکهێناوە.

ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئێستا ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس دانوستاندنیان لەگەڵ گروپی ” ئاڕ ئاڕ سۆکەر مانیجمێنت” نەکردووە.

گرێبەستی کاپیتانۆ و یانەی شاهانە لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی داهاتوودا فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی دەست بە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئیل شیرینگیتۆ، ڕامۆس چەندین داواکاری لە بەڕێوبەرانی ڕیاڵ مەدرید هەیە، گرنگترینیان وادەی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی و داوا دەکات زیاتر لە دوو وەرز بێت، ئەوەش لەگەڵ ڕێسا ناوخۆییەکانی لۆس بلانکۆس ناگونجێت، بەوپێیەی یاریزانە بەتەمەنەکان تەنها بۆ ماوەی وەرزێک یان دووان بۆندیان نوێدەکرێتەوە.

لەم نێوەندەدا یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان پەیوەندیان بە ڕینێ ڕامۆسی برا و لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە کردووە، ئامادەییان دەربڕیوە سەرجەم خواستەکانیان جێبەجێبکەن.

ماتادۆرە ئیسپانییەکە لە چاوەڕوانی ئۆفەری نوێی مێرەنگییە، ئەگەر بێتو لە دانوستاندنەکان سەرکەوتوونەبن، ڕاستەوخۆ دوو یانەکەی دیکە ئۆفەری خۆیان پێشکەشدەکەن، لە کاتێکدا بۆندەکەی لە هاوینی 2021 دەبێتە بێبەرانبەر و هیچ یاسایەک نییە ڕێگری لە گواستنەوەی بکات بۆ یانەیەکی دیکە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن پلانێکی ئینتەرمیلانی پوچەڵ کردووەتەوە

بابەتی دواتر

هازارد بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share