دۆڕاندن بە تۆتنهام پەیوەندیی گواردیۆلا و مەحریزی تێکداوە

دوای دۆڕاندن بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، پەیوەندیی نێوان پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەر و ڕیاز مەحریزی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی کەلێنی تێکەوتووە.

سیمۆن باجکۆڤسکی، ڕۆژنامەنووسی ماڵپەڕی “مانچستەر ئیڤینینگ نیوز” ئاشکرایکردووە، لەنێوان تایمەکانی یاریی نێوان مانچستەر سیتی و تۆتنهام، پێپ گواردیۆلا لە ڕیاز مەحریزی جەزائیری توڕەبووە.

توڕەیی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە گەیشتووەیە ئاستی هاوارکردن، تەنانەت لە کاتی چوونە نێو ڕێڕەوی یاریگا تاوەکو چوونە نێو ژووری جلگۆڕینەکان، گواردیۆلا سەرزەنشتی یاریزانەکەی کردووە.

هۆکاری توڕەیی “پێپ” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مەحریز لە تایمی یەکەمدا هەلی گۆڵکردنی لەدەستداوە و کەمتەرخەم بووە.

لە بەرامبەردا پلاتفۆرمی “مانچستەر ئیڤینینگ سپۆرت” نووسیویەتی، هاندەرانی مان سیتی بە گومانەوە لە ئاڵوگۆڕکردنی ڕیاز مەحریز دەڕوانن، پێیانوایە گواردیۆلا لەو بڕیارەیدا هەڵەی کردووە.

بابەتی پێشتر

د. سامان بەرزنجی: لە ئەگەری روودانی هەر بومەلەرزەیەک تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان    

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوت روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share