ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو و یەکێکە لە کارئەکترەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ناوی کوڕەکەشی ڕوحوڵازەمی بەخۆشەویستی خومەینی ڕابەری شۆڕشەکەوە ناوناوە، بەڵام ڕێگەی ڕوحوڵا ڕێگەیەکی تەواو جیاواز بوو لە باوکی.
محەمەد عەلی زەم، باوکی ڕوحوڵازەم، چەندین پۆستی لە حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تاقیکردووەتەوە و لەهەموویان زیاتر لە پۆستی دامەزراوەی هونەری بڵاوکراوەی ئیسلامیدا بوو.
محەمەد عەلی زەم، خۆی لەکارەکانی کوڕەکەی بێبەریکرد و دوای لەسێدارەدانی کوڕەکەشی لەلایەن ئێرانەوە پیرۆزبای لەو کەسانەکرد کە بەهۆی کوشتنی کورەکەیەوە دڵخۆشبوون.
کوڕەکەی وتارخوێن و پێشنوێژی پێشوی شاری ورمێ
غوڵامڕەزا حسێنی، دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران ماوەیەک نوێنەری شاری ورمێ بووە لە پەرلەمانی ئێران و دواتریش بە فەرمانی خومەینی کرایە پێشنوێژ و وتارخوێنی شاری ورمێ.
یەکێک لە کوڕەکانی غوڵامڕەزا پەیوەنیدکرد بە دامەزراوەی سیاسی فیداییەکانی خەڵک، کە ڕێکخراوێکی مارکسی بوو لە ئێران و یەکێکیش بوو لەو هێزانەی کە لە ڕوخانی دەسەڵاتی شای ئێران شەریکرد.
ئەو چەنجار لە چاوپێکەوتنەکانیدا وتبووی، “من چەندجار پەیامم بۆ کوڕەکەم ناردووە، وتومە کارەکەی تۆ لەگەڵ ناوبانگی من لەناوچەکدا پێچەوانەیە و دەکرێت تۆ دەستلە دامەزراوەکە بکێشیتەوە و منیش دەتوانم بێتاوانیت بسەلمێنم”.
ئەمەش یەکێک بوو لەو کوڕانەی کە ڕێگەی خۆی لە باوکی جیاکردەوە و تا کۆتایی و تا لەسێدارەدانی لەسەر باوەڕی مارکسی مایەوە.
کوڕەکەی موحسین ڕەزایی، ئەحمەد ڕەزای کە لە ئەوروپاوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەیکرد
ئەحمەد ڕەزایی کوڕی موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران باوکی بەجێهیشت و ڕۆشت بۆ ئەوروپا، لەوێ لەچەند چالاکییەکدا دژی ئێران خۆی نواند، بەڵام موحسین ڕەزایی توانی ئەحمەد بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران و بەهۆی پلەکەیەوە توانی ئەحمەد لە لێپێچینەوە ڕزگاربکات، بەڵام دواتر ئەحمەد ئێرانی بەجێهێشتەوە.
دوای جێهێشتنی ئێران ئەحمەد بە ماوەیەکی کەم تەرمەکەی لە هۆتێلێکی دوبەی دۆزرایەوە و تا ئێستاش مەرگی ئەحمەد بە نارونی ماوەتەوە.
کوڕەکەی ئەحمەد جەنەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران
ئەحمەد جەنەتی یەکێک لە دەموچاوە سیاسییە ئاینییەکانی دوای شۆرشی ئیسلامی لە ئێران، کە لە کۆتاییدا بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران یەکێک لە کوڕەکان ئەندامێکی باڵای ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق بوو، یەکێک لە ڕێکخراوە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران.
موجاهیدینی خەڵق، کە یەکێک لەو ڕێکخراوانەش بوو بەشداری لە ڕوخانی دەسەڵاتی شای ئێران کرد و دواتر لەلایەن خومەینیەوە کرایە یەکێک لە ڕێکخراوە قەدەغەکانی ئێران.
حسێن جەنەتی، ئەندامی باڵای موجاهیدنی خەڵق بوو و دواتریش کە لەگەڵ خێزانەکەیدا گیانی لە ڕوداوێکی هەوڵی دەستگیرکرندا گیانی لە دەستدا، کە تا ئێستاش شێوازی مردنەکەی ناڕونە.
دەستگیرکردنی کوڕەکانی مەحمود تالقانی و هەوڵی ئازادکردنیان لەلایەن باوکیانەوە
بەپێچەوانەی ڕۆحانییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحمود تاڵقانی، هەوڵی ئازادکردنی کوڕەکانیدا و لەوپێنەوادا توشی سزای زۆرهات، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی دیکە وەک موحسین ڕەزای پێدەچێت دەستیان هەبوبێت لە کوشتنی منداڵەکانیاندا.
موجتەبا تاڵقانی، یەکێک لە ئەندامانی موجاهیدینی خەڵق بوو، ئەگەرچی کاتی دەستگیرکردنەکەی هێشتا موجاهیدینی خەڵق لەلایەن سەرکردەکانی شۆڕی ئیسلامییەوە نەخرابووە لیستی سزا و دوژمنکارییەوە، بەڵام مەحمود تاڵقانی بە سەختی ویستی موجتەبا و ئەبولحەسەنی کوڕی ئازادبکات.
موجتەبا تاڵقانی پێی وایە مەرگی باوکی ناڕونبووە و پێدەچێت کوژرابێت، موجتەباخۆشی لەگەڵ هاوسەرەکەی ئێرانیان بەرەو فەرەنسا جێهێشت.