هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەگەر عێراق نەوت بنێرێت یەك لیتریش بێت دابەشیدەكەین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی نەوتمان بۆ بنێرێت و دەشڵێت، “بەغداد یەك لیتر نەوتی سپی بنێرێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیدەكەین”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بە هەوڵی ئێمە و ژووری بازرگانیی سلێمانی بڕە نەوتێك دابینكرا و لە ناوچەكانی دەرەوەی شار بەپێی توانا بەسەر هاوڵاتییان و كەمدەرامەتاندا دابەشكرا.

راشیگەیاند، “بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ چاوەڕواندەكەین نەوتی سپیمان بۆ رەوانەبكرێت و ئەگەر بەغداد یەك لیتر نەوتی سپی بنێرێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیدەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share