بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بە شکۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی ڕاپەڕینی قەڵادزێ دەکەینەوە و سڵاوی ئەمەکداری و وەفا بۆ شـ.ـەهیدان و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دەنێرین.
ئاماژەی بەوەشدا، بەیادکردنەوەی ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەکەماندا هاتوون، دەبێت ببێتە پاڵنەری ئێمە بۆ ئەوەی پێکەوەژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شـ.ـەهیدان و هاوڵاتییان فەراهەم بکەین.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە و ڕایگەیاند، خەڵکی قارەمانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن کە هەمیشە سەرمەشقی قوربانیدان بوون، شایستەی ئەوەن بە هەموو توانایەکمانەوە لە ئاستی داخوازییەکانیاندا بین و خزمەتیان بکەین.