رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند، هۆتێل و شوێنی مانەوەی گونجاو بۆ قوربانیانی رووداوی بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە دابیندەکەن و لەماوەی ساڵێکیشدا بیناکانیان بۆ بونیاددەنێنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی بەسەرکردنەوەی شوێنی بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەی وڵاتەکەی رایگەیاند، “لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەدا هەشت هەزار و 574 کەس گیانیان لەدەستداوە و 49 هەزار و 133 کەسیش گیانیانلەدەستداوە و پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووانی رووداوەکەش بەردەوامە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە هەشت هەزار بینا و باڵەخانە رووخاون، بەڵام لەماوەی ساڵێکدا بونیادیان دەنێینەوە، تا تەواوبوونیشیان شوێنی گونجاو و هۆتێل بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەین”.