تاڵیبان ناوەندی نۆیەم ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد

لەبەردەوامیی پێشڕەوییەكانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بەیانیی ئەمڕۆ چەکدارانی بزوتنەوەکە ناوەندی نۆیەم ویلایەتی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵکرد.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری زەبیحوڵا عەتیق ئەندام پەرلەمانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ تاڵیبان شاری فایزئاباد ناوەندی ویلایەتی بەداخشانی لە باکووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە، بەمەش تاڵیبان لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا پایتەختی نۆ ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی، “درەنگانی شەوی ڕابردوو پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی تاڵیبان ڕوویدا و بەیانی ئەمڕۆ تاڵیبان شارەکەی کۆنترۆڵکرد، هەردوولا زیانی زۆریان بەرکەوتووە”.

لە دوێنێوە تاڵیبان کۆنترۆڵی هەریەکە لە ناوەندی پارێزگای فەراح لە ڕۆژئاوای وڵات و سمنگان لە باکووری ئەفغانستانی کردووە، ئەمڕۆ نۆیەمین پارێزگای خستە ژێر دەستی خۆی.

چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان تائێستا كۆنترۆڵی پارێزگاکانی، نیمروز، جۆزجان، سرپل، قەندوز، تخار، سمنگان، فەراح، بەغلان و بەدخشانیان کۆنترۆڵکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاندووە، هیچ ڕێگایەکی سەربازی ناکۆکییەکان چارەسەر ناکات، پێویستە تاڵیبان لەوەتێبگات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەرگیز دانیپێدانانێت، ئەگەر بیەوێت بە هێز دەسەڵاتی وڵاتەکە بگرێتەدەست.

پێشتریش جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، سوپای ئەفغانستان کەلوپەلی سەربازی و ڕاهێنانی پێویستیان کردووە و تواناکانیان لەئاستێکدایە بتوانن ڕوبەڕووی تاڵیبان ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ دەگەینە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەوی ڕابردوو عەلی لاریجانی ئامانجی بۆردومانەکانمان بوو

سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو عەلی لاریجانی ئامانجی بۆردومانەکانمان بوو. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو عـ.ـەلی لاریـ.ـجانی، سکرتێری…
Total
0
Share