داعش 19 كەس لە ناوەڕاستی سوریا دەڕفێنێت

بەشێك لە بیابانەكانی سوریا كە بووەتە شوێنی چالاكییەكانی داعش

چەكدارانی داعش 19 كەس لە ناوەڕاستی سوریا دەڕفێنن كە زۆرینەیان كەسانی مەدەنین، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوریی بڵاویكردووتەوە.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان بڵاویكردەوە، لەمیانەی پێكدادانێكدا لەگەڵ هێزەكانی ڕژێمی سوریا لە دەوروبەری حمای ڕۆژهەڵات، چەكدارانی داعش هەشت كارمەندی پۆلیس و 11 كەسی مەدەنی، كە لەناوچەیەكی نزیك سەرقاڵی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارەبوون، ڕفاند، چارەنووسی 40 كەسی دیكەش بەنادیاری ماوەتەوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)ش ڕفاندنی ژمارەیەك كەسی لە گوندی سعن لەلایەن چەكدارانی داعشەوە پشتڕاستكردەوە.

تائێستا چارەنووسی ڕفێندراوان و ئەو كەسانەی دیكە بەنادیاری ماوەتەوە.

دوێنێ ڕوانگەی سوری بۆردومانێكی ئاسمانی چڕی بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە شوێنی بڵاوبوونەوەی داعش لە بیابانەكانی سوریا ئاشكراكرد.

هەینی ڕابردووش هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی 120 چەكداری داعشی لە خێوەتگای هول-ی تایبەت بە خێزان و منداڵی چەكدارانی گروپەكە ڕاگەیاند، كە لەنێویاندا بەرپرسانی كردەكانی كوشتن هەیە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕێككەوتنی عێراق و چین كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

لیستی فۆڕبس 2021.. 10 دەوڵەمەندترینەكەی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share