بۆمبێکی چێندراوی کۆنی داعش چوار منداڵ دەکوژێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک چوار منداڵ کوژراون و برینداربوون کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، “لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنی داعش لە گوندی (العثیا) لە نێوان ناحیەی بەلەد و ناحیەی ئیسحاق، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی دیکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکان لە خێزانێکن، ڕووداوەکەش لەکاتێکدا بووە کە منداڵەکان  سەرقاڵی یاریکردن بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو منداڵەی گیانیلدەستداوە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بەلەد”.

بابەتی پێشتر

کچە چالاکوانێکی مەسیحی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

تەرمی ئەیوب ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share