ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2016، کە مانگی تشرینی یەکەمە، زیاتر لە 37 هەزار بەندکراو ئازاددەکرێن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “کۆی ئەو کەسانەی لە زیندانەکان ئازاددەکرێن و بەر لێبوردنی گشتی دەکەون، 37 هەزار و 253 کەسن، هەروەها کۆی هەموو ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن لە یاساکە، ژمارەیان دەگاتە 150 هەزار کەس”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕی ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، 40 ملیار و 901 ملیۆن و 459 هەزار و 869 دینار بووە”.