یەدەگی زێڕی عێراق 160 تۆنی تێپەڕاند و بڕەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 163 تۆن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 163 تۆن و وەک یەکێک لە وڵاتە وەبەرهێنەرەکانی بواری ئاڵتوون ماوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، عێراق بە 163 تۆن لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت، دوای هەریەکە لە سعودییە و لوبنان، کە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی ولاتانی عەرەبیدان.
پێشتر، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدابوو، لە ساڵی 2024 یەدەگی زێڕی عێراق بە رێژەی 57% زیادیکردووە.
ماوەی چەند ساڵێکە، عێراق گرنگی بە کۆکردنەوە و زیادکردنی یەدەگی زێڕ دەدات، بە مەبەستی سەقامگیربوونی ئابورییەکەی و بەکارهێنانەوەی لە کاتی قەیرانەکاندا.