نزیکەی هەزار و 500 کارتۆن کەرەستەی جوانکاریی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا

بەهۆی بەسەرچوون و نەشیاوییان بۆ بەکارهێنان دەست بەسەر هەزار و 300 کارتۆن کەرەستەی جوانکاریدا گیرا و چوار کەسیش بە تۆمەتی هێنان و ساغکردنەوەی دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی بەغداد ئاشکرایکرد، لە بەشی کەرخی بەغداد کۆگایەک هەبووە کە کەرەستەی جوانکاریی ماوە بەسەرچووی تێدابووە و خاوەنەکەی بەنیازبووە ساغیبکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، چوار کەس بە تۆمەتی هێنان، هەڵگرتن و ساغکردنەوەی ئەو کەرەستانە دەستگیرکراون.

لە کۆگاکەدا کە هی خاوەن ماڵێک بووە و هاوبەشبوون هەزار و 300 کارتۆن کەرەستەی جوانکاری، هەزار و 800 دۆلار و 23 ملیۆن دیناری عێراقی دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیای مان-ی ئەڵمانی لقێك لە عێراق دەكاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە ئێوارەوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share