نرخی برنج بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی برنج بەرزبووەتەوە و یەك تۆن برنج 200 دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی، هاوكات لە رێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی یەك تۆن برنج لە پێشتردا بە هەزار و 35 دۆلار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 270 دۆلار و زۆرینەی جۆرەكانی برنج لە بازاڕەكاندا نرخەكەیان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەی پەیوەندی بە وڵاتانی بەرهەمهێنەوە هەیە كە نرخەكەیان بەرزكردووەتەوە و خواستیش لەسەری زیادیكردووە، بەڵام ئەو برنجەی مانگانە لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەكرێن هەرزانە و یەك فەردەی كە 50 كیلۆیە بە 20 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.…
Total
0
Share