بەهۆی زریانەوە 166 كەس لە ئەفغانستان مردوون

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی زریانی بەفر و لێكەوتەكانییەوە لە ئەفغانستان بوونەتە قوربانی بۆ 166 كەس بەرزبووەوە.

رووداوەكان جۆراوجۆرن و هۆكاری سەرەكیی سەرجەمیان زریانی بەفرییە كە ماوەیەكە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و لافاو، ئاگركەوتنەوە و لێچوونی غازی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی وتەی كاربەدەستانی ئەفغانستان، تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا 88 كەس بەهۆی ئەو رووداوانەوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی حاڵەتەكانی مردن لە گشت ویلایەتەكانی ئەفغانستان لەم ماوەیەدا گەیشتووە بە 166 كەس.

جگە لە مرۆڤەكان، زریان و شەپۆلی سەرما و لێكەوتەكانیان زیانیان بە سامانی ئاژەڵ و ژێرخانی ئەفغانستان گەیاندووە و 80 هەزار سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: فرۆشتنی كارتی كارەبا دەدرێتە كۆمپانیا

بابەتی دواتر

بڕیار ڕەشید: یەكەم پەرلەمانتاربووین هەوڵمان بۆ نەوتی سپی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share