دوای هاتنەوەیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری حەوت ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

لەدوای گەڕانەوەیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاگر لە ماڵی خێزانێکی هەشت کەسی لە گوندێکی سعودییە حەوت کەسیان گیانیان لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو.

میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی نێوان سعودییە و ئوردن ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن  و ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەش بە سەختی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیانکرد، “رووداوەکە لە پاش گەڕاندنەوەی خێزانەکە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری روویداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات سەبارەت بە دانپێدانانی جۆ بایدن بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن…
Total
0
Share