یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە و تیایدا گرفتەكانی نێوانیان و كێشەكانی هەرێم تاوتوێبكەن.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە سلێمانی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا دەبێت.

پێنجشەممەی رابردوو سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وادەی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، “كێشەكان چارەسەربكرێن و رێككەوتنەكانی پێشتر بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم كە ئەنجامدراون جێبەجێبكرێن، تیمی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەكانی حكومەت دەكاتەوە و ئێمە دەمانەوێت ئەو كێشانەی كە هەن بە دانوستان لەنێوانماندا چارەسەربكرێن”.

وتیشی، “یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە و هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە لە سیستمی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و كار بە سیستمی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
Total
0
Share