راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا، رەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى تەواوى دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى کەرکوک، خانەقین، شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە ژمارەیان 342 دەرچووە.

روونیشیکردەوە، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواو کراوە بۆ وەرگرتنى سەرجەم خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی فیتەرێکی راگەیاند کە کەللەی بارهەڵگرێک کەوتبوو بەسەریدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە…
Total
0
Share