کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ بڕی زیاتر له‌ (82) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی (8%)ـی داهاتی کارەبا، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێدەكرێت.

دەشڵێت، پڕۆژەکە لە چەند بڕگەیەک پێكهاتووە:

– گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندی خەرجانە لە قەزای سەیدسادق.

– دانانی محەویلەیەكی (250) كەی ڤی ئەی، بۆ چارەسەركردنی بارزۆریی كارەبای گوندی ئالانە.

– بودجەی پڕۆژەكە 82 ملیۆن و 625 هەزار دینار و ماوەی جێبەجێکردنی، 50 رۆژە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share