جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوە دەدات

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند، “کچەکەم تەقەی لە کەس نەکردووە و هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لەو کردووە، بۆیە کچەکەم دەبێت سکاڵا تۆمار بکات”.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت،  ” رووداوەكەی شەوی رابردوو كۆتایی هاتووە و كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام خەڵكانێك دەیانەوێت گەورەی بكەن”.

جێگری سەرۆکی هەرێم وتوشیەتی، ” لەو ڕوداوەدا هەركەسێک لەلایەن دادگاوە داوا بكرێت، پێویستە بچێتە بەردەم دادگا و كەس لەسەرووی یاساوە نییە”.

هەر سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی شێخ جەعفەر وتوشیەتی، ” كەسانێك دەیانەوێت كێشەكە گەورەتر بكەن و نان و پیازی پێوە بخۆن و بۆ مەرامی خۆیان بەكاری بهێنن، رووداوەكە بەوشێوەیە نییە و كۆنتڕۆڵكراوە و كۆتایی هاتووە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share