باڵیۆزی ئەمریكا: ئەمریكا هەوڵدەدات شتنەوە و بەقاچاخبردنی دۆلاری گەلی عێراق رابگرێت

ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد دەڵێت، وڵاتەكەی هەوڵدەدات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا رێگریبكات لە شتنەوە و بەقاچاخبردنی پارەی دۆلار كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق.

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا گفتوگۆیانكردووە سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و جەختیانكردووەتەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.

لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا رۆمانوسکی وتیشی، “ئەمریكا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دیاریناكات، بەڵكو هەوڵی بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق دەدات و دەیەوێت رێگربێت لەوەی تاوانكار و لایەنە ئامانجدارەكان، سیستمی بانكیی جیهانی بەكاربهێنن بۆ بەقاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات”.

ئەلینا رۆمانوسکی باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادیشی كرد و رایگەیاند، “هەوڵی نزیككردنەوەی هەولێر و بەغداد لە یەكدی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارى سەرۆک وەزیران: بەهاى سامانە سروشتییەکانى عێراق زیاتر لە 16 ترلیۆن دۆلارە

راوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق هەنگاو بۆ جۆراوجۆرکردنى سەرچاوەکانى بەرهەمى ناوخۆیى دەنێت لەڕێى فراوانکردنى وەبەرهێنان لە…
Total
0
Share