مێسی ناگەڕێتەوە بەرشلۆنە

ڤیرۆنیکا برۆناتی ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگە و هاوڕێی خێزانەکەی مێسییە و چەندین جار زانیاری ورد لەسەر ژیانی ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوە.

ڤیرۆنیکا ئاشکرایکردووە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان مێسی و لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە نەماوە و لە ئێستادا قسە لەسەر گەڕانەوەى یاریزانەکە بۆ ئیسپانیا نەکراوە.

ڤیرۆنیکا ئاماژەى بەوەشدا کە مێسی لە پاریس دڵخۆشە و بەنیازە گرێبەستەکەى تا ساڵی 2024 درێژ بکاتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ڤیرۆنیکا بەشێک لەوانەى لە دەستەى کارگێڕی یانەى بەرشلۆنە کاردەکەن نایانەوێت مێسی بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share