باشترینی کالچیۆیە، بەختەوەر نییە و پاڵیپێوەدەنێن ناڕوات

ئەستێرەی سڕبیا و یانەی فیۆرنتینا، دوشان ڤلاهۆڤیچ لەلایەن یانەکەیەوە پەستانی خراوەتەسەر بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە بکات، بەڵام ناوبراو قایلنابێت.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، دوشان ڤلاهۆڤیچ لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە داوای لە ئیدارەی فیۆرنتینا کردووە بڕی مووچەکەی بۆ بگەیەننە هەشت ملیۆن یورۆ لە وەرزێکدا، بەڵام یانە مۆرەکە تەنها چوار ملیۆنیان پێشکەشکردووە.

جیاوازیی نێوان نرخەکان گەورەترین کێشەیان لەنێوان یاریزانەکە و یانە ئیتاڵییەکەی دروستکردووە، بەم هۆیەوە یاریزانەکە بڕیاریداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لەبەرامبەردا ئیدارەی فیۆلا داوادەکەن لە میرکاتۆی زستان پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە بکات، کە بڕی 55 ملیۆن یورۆ و لوکاس تورێرا-یان بەرامبەر گواستنەوەی پێشکەشکردووە، ئەگەر ئەو گواستنەوەیەش ڕوونەدات، ناچاردەبن لە هاوینی 2022 بەنرخێکی کەمتر بیفرۆشن، چونکە بۆندەکەی لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا بەیاریکردن لە ئیماراتس ستادیەم قایلنییە، تەنانەت بۆندی یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، تۆتنهام، یوڤانتۆسی پێگەیشتووە و وەڵامی نەبووە، بەڵکو خەونی یانەیەکی گەورەترە بەو تێچووە داراییەی داوایکردووە.

بابەتی پێشتر

کێشەی تۆتنهام بە کڕینی یاریزان چارەسەرنابێت

بابەتی دواتر

ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلینگهام پێکانی هەیە

تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕێگە نادەن بیلینگهام بەرامبەر ڤالێنسیا یاریی بکات. پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆیان دەرکەوتووە…
Total
0
Share