ڕووسیا تۆپەکەی بردووەتە ئاسیا و ئەوروپا ڕازی نییە

بەرپرسانی تۆپی پێی ڕووسیا تاوتوێی پەیوەندیکردن بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا-وە دەکەن، لە بەرامبەردا ئەوروپییەکان بەڵێنیان پێدەدەن سزای سڕکردنیان لە خولە ئەوروپییەکان هەڵبوەشێننەوە.

هەینی ڕابردوو، لیژنەی جێبەجێکاری سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنوسسازی ئەنجامدا، تەوەری کۆبوونەوەکەش بریتیبوو لە کشانەوەی فیدراسیۆنەکە لە تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) و پەیوەندیکردن بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.

سەرچاوەیەک لە (یوێفا) بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە فیدراسیۆنی ئەوروپا نایەوێت ڕووسیا لەدەستبدات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەی داهاتوودا سزای سڕکردنیان لە خول و پاڵەوانێتییەکان هەڵدەوەشێننەوە، بەتایبەت دوای خاوبوونەوەی کێشە جیۆسیاسییەکان.

بەهۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا-وە، لە 28ی شوباتی 2022 فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا بڕیاریاندا بە سڕکردنی هەڵبژاردەی ڕووسیا و یانەکانی ئەو وڵاتە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیە ئەوروپی و نێودەوڵەتییەکان، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام ئاماژە بەوە دەکەن، کە وەرزش پەیوەندی بە بابەتە سیاسییەکانەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share