باران بیابانی گۆڕی بە مێرگ و سەوزایی

ئەم دیمەنانەی لە وێنەكاندا دەیانبینیت، بیابان و دەشتی سەماوەن لە باشووری عێراق، كە بەهۆی بارانبارینەوە بووەتە ناوچەیەكی سەوز.

دەشتی سەماوە 64%ـی رووبەری پارێزگای موسەنا و 12%ـی كۆی رووبەری خاكی عێراق پێكدەهێنێت، 746 دۆڵ لە ناوچەكەدا هەن و بەشێكیان باراناوی ئەمساڵیان تێچووە و ناوچەكە لە رووی ژینگە و سەوزاییەوە بووژاوەتەوە.

جیاواز لەوەی كە باوە، ئەمساڵ چەندین ناوچەی بیابان و دۆڵی وشك لە وڵاتانی نیمچەدوورگەی عەرەب بووژاونەتەوە و بوونەتە سەوزایی، لەوانە سعودیە و یەمەن كە باران بیابانی گۆڕیوە بە مێرگ و سەوزایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەمجار توێژینەوەیەکی ئەوروپی هۆکاری کەمبوونەوەی باڵندە لەجیهاندا دەردەخات

توێژینەوەیەکی ئەوروپی باس لەوەدەکات ئەو مادەیەی لە گوللـەی ڕاوچییەکاندا بەکاردەهێنرێت هۆکارێکە لە کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندە ڕاوکەرەکان لانیکەم 55…
Total
0
Share