گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان لەكوێن و چی پێشكەشدەكەن؟

بەنزینخانە گەورەكانی جیهان لەكوێن؟ ڕەنگە هەرگیز بیرمان لەوە نەكردبێتەوە، بەڵام هەمیشە ڕووبەرێكی فراوان، ترومپای گەورە و خزمەتگوزاریی تایبەتمەندیان هەن كە بۆ گەشتیارانیان فەراهەمدەكەن.

یەكێك لە گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان دەكەوێتە وڵاتی سعودیەوە كە تەواوی خزمەتگوزارییە مرۆییەكانی بۆ گەشتیاران فەراهەمكردووە.

ئەو تایبەتمەندییانە چین كە بەنزیخانەیەك دەكەن بە یەكێك لە گەورەترین بەنزینخانەكان لە جیهاندا؟.

ئەو پێداویستییانەی لە بەنزینخانەكاندا بۆ گەشتیاران فەراهەمدەكرێن، وایلێدەكەن بچێتە ڕیزی گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهانەوە. ئەوانیش بریتین لە خواردن و خواردنەوە گەرم و ساردەكان، هەبوونی شوێنێكی تایبەت بە شۆردنی ئۆتۆمبێل، ناوەندێكی تایبەت بە چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل و مۆڵ و شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران.

CHEVRONوەكو گەورەترین بەنزینخانە لە جیهان:

CHEVRONیەكێكە لە گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان دەكەوێتە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریكا و بە گەورەترین بەنزینخانە ئەژماردەكرێت و كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی دایمەزراندووە كە تایبەتە بە بواری نەوت و غازی سروشتی. بەنزینخانەكە 96 ترومپای بەنزین و گازی تێدایە.

بەنزینخانەی shell Berchem لە لۆكسمبورگە 24 كاتژمێر كرایەوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ گەشتیاران لەو بەنزینخانەیەدا فەراهەمكراون.

كۆمپانیای “كیوئایتی” كوەیتی بەنزینخانەیەكی گەورەی لە لە ناوچەی كابلینی نزیك سنووری بەلجیكا – فەرەنسا – هۆڵەندا دروستكردووە و یەكێكە لە گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

دەرهێنەری بلاک پانزەر "بەتۆمەتی دزیکردن" دەستگیردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share