بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکان رەتدەکاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆكی یەكێتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید بە هەوڵ بۆ تێكدانی گیانی تەبایی ناودەبات و دەشڵێت، یەکێتی رێزی هەموو ئایینەكان دەگرێت و هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکان رەتدەکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دوورە لە هەموو ئازادییە کەسییەکانەوە و هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتی رێزی هەموو ئاین و ئاینزاکان دەگرێت و هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکان رەتدەکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا داوا لە حکومەتی سوید دەكات “وەک کۆڵەکەیەکی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە کەسییەکان، رێوشوێنی پێویست و یاسایی بگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.…
Total
0
Share