بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە دەباشان كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، سەرپەرشتیاری میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دەباشان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، دۆخی سنووری گەرمەسێر و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان كرایەوە لە پێناو ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی و پێشمەرگەكانی سنووری گەرمەسێر كرد كە ماندوونەناسانە لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان بەردەوام لە ئەركدان و ئارامیی هەرێمەكەمان دەپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی کەیسەکەی: دۆسیەیەکی سەر کەیسەکەی شێروان شێروانی دیارنەماوە و سکاڵامان تۆمارکرد

پارێزەرانی کەیسی رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراو شێروان شێروانی زانیاریی نوێ لەبارەی کەیسەکەی دەخەنەڕوو. محەمەد عەبدوڵا، یەکێک لە پارێزەرانی…
Total
0
Share