نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغداد مافی هەرێم و هەموو ناوچەکانی عێراق بدات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە و نابێت پشتگوێبخرێت و دەشڵێت، پێویستە بەغداد رێز لە هەرێم و هەموو ناوچەکانی عێراق بگرێت و مافەکانیان بدات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە، نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێبخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێكدا لە رێوڕەسمی 20هەمین ساڵیادی تیرۆركردنی محەمەد باقر حەكیم لە بەغداد وتیشی، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە روانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دەکەین، هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن”.

ئەوەشی وت، محەمەد باقر حەکیم پەیوەندییەکی گرنگی لەگەڵ سەرۆك مام جەلال و سەرۆك بارزانی-دا هەبوو بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی یەکبخەن بۆ دژایەتیکردنی دیکتاتۆریەت، پێكەوە هەوڵیانداوە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی جیهان لەسەر ئاستی جیهان بەرەوپێش ببەن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیشیكردەوە، “پێویستە بەغداد بەپێی ماددە دەستوورییەکان رێز لە هەرێم و هەموو ناوچەکانی عێراق بگرێت و مافەکانیان بدات، بێگومان بە جێبەجێکردنی دەستوور بەغداد بەهێزتر دەبێت و ئێمەش پشتیوانی ئەوە دەکەین حکومەتێکی بەهێز لە عێراق هەبێت، کاتێک عێراق بە خراپترین دۆخدا تێپەڕدەبێت بەردەوام عێراقییەکان چاویان لە پێشکەوتن بووە و دەیانەوێت لە پێشکەوتنی بواری ئاسایشی و خۆشویستنی نیشتمان و بەرەو پێشەوەچوونی دەوڵەت تەماشای هەرێمی کوردستان بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەلی ئەوەمان لەپێشە بۆ ئەوەی پێگەی عێراق بۆ ئاستێکی باش بگێڕینەوە و ئەو کێشانە چارەسەربکەین کە پێشتر سەریانهەڵداوە، لە روانگەی ئێمەوە هەرێم و ناوچەکانی عێراق دوژمنی یەکتر نین، پێویستە پێکەوە کاربکەین و خاڵی لاوازی خۆمان پیشانی دەرەوە نەدەین، ئێمە پێویستمان بە سیتمێکی چەسپاندنی سیستمێکی دیموکراتە کە رێز لە هەموو ئایین و نەتەوەکان بگرێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: دۆلار بەهۆی بڕیاری حكومەتەوە بەرزنەبووەتەوە

بابەتی دواتر

تورکیا سەردانی وەزیری بەرگریی سویدی بۆ وڵاتەکەی رەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share